|
خولێکی ڕۆشنبیری و پلان دانان بۆگەشەسەندنی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان وژنانی کۆمەڵگەی مەدەنی
لەلایەن ڕێکخراوی ( Kvinna till Kvinna ) ئافرەت بۆ ئافرەتی سویدی خولێکی ڕۆشنبیری وپلان دانان بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئافرەتان و ژنانی عێراق و کوردستان لە بەرواری 18-19 /1/2012 لەهەولێری پایتەختی کوردستان بەڕێوەچوو ، ڕێکخراوی ئامێزیەکێک بوو لە بەشداربووانی ئەو خولە
 
 
سەردانی شاندێکی ڕێکخراوی ( Kvinna till Kvinna ) ئافرەت بۆ ئافرەتی سویدی بۆ هەڵەبجەی شەهید و ڕێکخراوی ئامێز
 
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی ئافرەت بۆ ئافرەت ( Kvinna till Kvinna ) ی سویدی
بانگهێشتی ڕێکخراوی ئامێز کرا بۆ ئیستەنبول / تورکیا لەبەرواری 17/10/2011 تا 23/10/2011 بە مەبەستی چەند سیمینارێک و ۆرکشۆپ ، کە بەردەوامی پێدانی ۆرکشۆپەکانی پێسووتر و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان ئەو ڕێکخراوانەی کە تۆڕی پەیوەندیان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دەرەوەی کوردستان هەیە
بە بەشداری چەند ڕێکخراوێکی چالاکی ئافرەتان و ژنانی کەی عێراقی و کوردستانی کە لە شارەکانی بە‌غدا و بەسرە و هەولێرو سلێمانی و ووڵاتی بۆسنە ئامادەی ئەو ۆرکشۆپە بوون . بۆ ئاشنا بوونی زیاتری ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنان لە پرسی ئافرەت لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیاندا بەتایبەتی ڕۆڵی ئافرەت لەبەرەوپێشچونی کۆمەڵگەدا و ئەرک و مافەکانی ئافرەت لەو بوارانەدا ، سوود وەرگرتن لە ئەزمونی یەکتر.
  
Istanbul 17-23/10/2011
پلانی ستراتیجی بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
ناوی ئەو ۆرکشۆپە بوو کە لەلایەن ڕێکخراوی UDAID ی ئەمریکی سازکرابوو بۆ هەندێ لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلێمانی لە ڕۆژانی 24 و 25 ی ئۆکتۆبەر(تشرینی دووەم)ی 2011 ڕێکخراومان ، ڕێکخراوی ئامێز یەکێك بوو لە بەشداربووانی ئەو ۆرکشۆپە
 
پرۆژەی گەیشتن بە دادپەروەری بۆ هەموو عێراق
ناوی ئەو ۆرکشۆپە بوو لە لایەن ڕێکخراوی USAID ی ئەمریکی کە سازکرابوو بۆ هەندێ لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلێمانی لە ڕۆژانی 15 و 16 ی ئۆگەستی 2011 کە ڕێکخراومان ، ڕێکخراوی ئامێز یەکێك بوو لە بەشداربووانی ئەو ۆرکشۆپە ، ۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە چۆنیەتی نوسینی پرۆژە بۆ ڕێکخراوە نا حکومیەکان
  
چالاکیەکانی ڕێکخراوی ئامێز 2011
  
خولی دروومان
  
  
سەردانی ڕێکخراوی ئافرەت بۆ ئافرەت ( Kvinna till Kvinna )ی سویدی بۆ ڕێکخراوی ئامێز
2011/6/16
  
خولی دروستکردنی خواردن
  
ڕێکخراوی ئامێز هەڵەبجە
--------------------------------------------------------------------------------------
لە سەر بانگهێشتی ڕێکخراوی ئافرەتان لە پێناو ئاشتیدا ( Kvinnor för Fred )
بانگهێشتی ڕێکخراوی ئامێز لە سلێمانی کرا بۆ ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە مەبەستی گێڕانی چەند کۆڕوسیمینارێک و پتەوکردنی پەیوەندیەکانینێوان ڕێکخراوی ئامێز‌و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئافرەتان و ژنانی سوید لە بەرواری 21 ی کانونی دووەمی 2011 و درێژەدان بەو کۆڕ و سیمینارانەی کە لە 01-11-2010 لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە بە ڕێوەچوون لە لایەن هەردو ڕێکخراوی ناوبراو ، بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی هەر یەک لە ئاواز دەلێنی بەرپرسی ڕێکخراوی ئامێز و دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ئافرەتان لە پێناو ئاشتیدا و گێلاس محمد علی جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی ئامێز و ئەمیرە حەسەن دادوەر و شارەزا لە بواری یاسای شەریعە لە عێراقدا ، لەم کۆڕوسیمینارانەدا کە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند لە هەریەک لە پەرلەمانی سوید و ABF بەڕێوەچوون ، کەباس لە پرسەکانی ئافرەتان و یەکسانی هەردو ڕەگەزی نێرومێ و دروستکرنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان کوردستان و سویددا ، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ڕەوشی ئافرەتان و ژنان لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و ئابووری و ڕۆشنبیری و یەکسانی ، ڕۆڵی ئافرەتان لە نێو گشت دامودەزگاکانی پەرلەمان و حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
 
  
 
پەرلەمانی سوید
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

مافی ئافرەتان لە بنیاتنانی تەندروستییەکی باش‌دا
ئاڵوگۆڕی پسپۆڕان لە نێوان کوردستانی ـ عێراق و سویدا
بەپشتگیری و هاوکاری دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی گەنجانی ژنان
پەرلەمانی سوید Rö 2 – 08 ڕۆژی 21 ی کانونی دووەم کاتژمێر 13:00 تا 17:00
سەرەتا : کارین هێگ (Carin Hägg) ئەندامی پەرلەمانی سوید و لیژنەی چالاکی ئافرەتان
بەڕێوەبردنی : کارین ئولسۆن (Carin Ohlsson) لێپرسراوی یەکێتی سەرپەرشتیاری ژنان و کچان لە سوید .
کورتەیەک:دەربارەی ڕێکخراوی ئافرەتان لە پێناوی ئاشتیدا ماریا هاگبێری (Maria Hagberg)
ووتەیەک لەلایەن هەریەک لە:
ئاواز دەلێنی و گێلاس محمد علی (کوردستان /عێراق) ڕێکخراوی ئافرەتان لە پێناو ئاشتیدا و ڕێکخراوی ئامێز.
بیرگیتا ئێسێن (Birgitta Essen) پزیشک لە بواری نەخۆشیەکانی ئافرەتان ، ووتەبێژی ئافرەت و تەندروستی دایکان لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیدا ، لە زانکۆی ئوپسالا ، دەدوێت لە سەر گەشتەکەی بۆ کوردستان و ئەزموونەکانی لە بواری تەندروستی ئافرەتاندا
ئەمیرە حەسەن دادوەر و چالاک لەبوارەکانی پرسی ئافرەتان و ژنان و ئەزموونی لەسەر یاسای توندوتیژی دژ بە ژنان بە ناوی شەرەفەوە ، ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بواری پرسەکانی ژنان.
گفتوگۆ‌و پرسیار ئامینە کاکەباوە ئەندامی پەرلەمانی سوید و ئەندامی لیژنەی چالاکی ژنان ، کۆتایی بە گفتوگۆکان دەهێنێت .
ژمارەی بەشداربووان دیاریکراوە ، بۆ بەشداربونتان و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ماریا هاگبێری
maria.hagberg@swipnet.se ژمارەی موبایل : 484400-0733 پێش 14 ی کانونی دووەمی 2011
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پنتێکی شەرەف و ڕاستیەکی تری زانستی
ناونیشانی ئەوسمینارە بوو کەلەشارەکانی سلێمانی - هەڵەبجە - هەولێر بەڕێوە چوو.
ڕێکخراوی ژنانی ئاشتی ( Kvinnor för fred ) لە سوید و بەهاوکاری ڕێکخراوی ئامێز، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردلەگەڵ سەنتەری ڕوناکبیری ژنان لە سلێمانی.
بە بانگهێشت کردنی پرۆفیسۆر ( بیرگیتا ئێسن) لەبواری تەندروستی ئافرەتان و ژناندا و (ماریا هاگبێری) لە بواری کۆمەڵناسی لە سوید لەگەڵ چەند پزیشکێکی شارەزا لە کوردستان لەو بوارەدا.
پاش سەردانی ئاواز دەلێنی و ماریا هاگبێری لە سویدەوە بۆ کوردستان لە بەرواری 15-6-2010 بۆ دوو هەفتە، بەمەبەستی پلان دانانبۆ ئەوسمینارەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە.
بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کاروباری و بەڕیوەچونی سمینارەکە لەگەڵ سەنتەری ڕوناکبیری ژنان و ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کورد‌و بەڕێز ئەمیرە حەسەن چەند کۆبونەوەیەک کرا.
لە بەرواری 30-10-2010 شاندی سویدی گەیشتنە کوردستان .
لە 1-11-2010 سمینارەکە لە هۆڵی سەنتەری ڕوناکبیری ژنان لە سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزانی بەڕێوەبەری سمینارەکە و چەندەها کەسایەتی و
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکان.
لە 2-11-2010 شاندەکە بەرەو هەڵەبجە بە ڕێکەوتن ، دوای سەردانی مۆنومێنتی هەڵەبجە و مەزاری شەهیدانی کیمیاباران بەیاوەری بەڕێز بەرپرسی
شارەوانی هەڵەبجە. کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بەهاوکاری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە هۆڵی سارا سمینارەکە بەڕێوەچوو.
بەئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆری ئافرەتانی هەڵەبجە.
لە 4-11-2010 شاندەکە بەڕێکەوتن بەرەو هەولێر، بەمەبەستی ئەنجامدانی سمینارەکە بە هاوکاری ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کورد(KHRW )
بەڕێز ڤینۆس شەماڵ کە هەستابوو بە بانگهێشت کردنی کەسایەتی گرنگ لە دەستەڵاتدا کە بابەتی ئەم سمینارەیان بەلاوە گرنگە و ئەتوانن کاری
لەسەربکەن کە بریتی بوون لە ئەندام پەرلەمانتاری ئافرەت و چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی تایبەت بە پرسەکانی ئافرەتان ، لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی
چالاکی بواری ئافرەتان وەک بەڕێزان شیرین ئامێدی و مەهاباد قەرەداخی ، لە چەند کەسایەتیەکی ئەوروپای یەکگرتوو (EU ) وەک تۆماس سیڤن کە لە
کوردستان کاردەکەن.
ڕۆڵی دکتۆر بارزان دکتۆری دادوەری و شارەزا لە بواری توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان بابەتی سمینارەکەی دەوڵەمەندتر کرد.
ئەوەی شایەنی باسە کە میدیاکانی شاری هەولێر ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو بۆ گەیاندنی ئەو چالاکیە بە خەڵکی کوردستان و دەرەوە.
بۆ بەردەوامی و بەدواداچونی ئەم بابەتە لە بەرواری 21 تا 23-1-2011 ، 21 لە ستۆکهۆڵم لە تەلاری پەرلەمانی سوید ، 22 -1 لە تەلاری ABF بەڕیوە
دەچێ، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ئافرەتێکی چالاک لە کوردستانەوە بانگهێستی سوید کراون بۆ بەشدار بوون و دەوڵەمەند کردنی سمینارەکە.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یاداشنامەی کەمپینی ( نابۆ بازرگانیکردن بەژنانەوە ) 25-11-2010
رۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان وەک یادێکی جیهانیە ساڵانە بە چالاکی جۆراوجۆر بەرزڕادەگیرێت .
هەربۆیە ئێمە کەژمارەیەک ڕێکخراووکەسایەتی کەمپینی.
(نابۆبازرگانی کردن بەئافرەتانەوە ) مان ڕاگەیاندووە بەئامنجی هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانی داخوازیەکانی کەمپینەکە کەنەهێشتنی توندوتیژی و جیاکاری ڕەگەزی وهەموو شێوازەکانی بازرگانی کردن بەئافرەتانەوە.
ئەمڕۆش 25 نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ڕەگەزی مێینە، ئەرکی هەموانە جەختی هێنانەدی ئەوداواکاریانە بکەینەوە، لەهەموارکردنەوەی سەرجەم بەندەکانی یاساکارپێکراوەکان .
چاودێری کردنی ئەودەزگایانەی پەیوەستن بەکاروباری ئافرەتانەوە لەلایەن حکومەتەوە .
هێنانەدی داخوازی ڕێکخراوەکان لەپێداویستیە هەنوکاییەکانی ئەمڕۆی ژنانە.
ئێمە وەکو کەمپینەکە داوادەکەین :
* بکوژانی ژنان ڕادەستی یاسا بکرێن .
* پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان ئەرکی هەنووکەیی پەرلەمانە.
* هەموارکردنی سەرجەم ئەو بەندومادەیاساییانەی کە دژبەماف و ئازادیەکانی ئافرەتانە.
* سزادانی ئەو کەس و دەزگایانەی کە بازرگانی بە ئافرەتانەوە دەکەن.
کەمپینی نا بۆ بازرگانیکردن بە ژنانەوە
دروشمەکان
- نابۆ بازرگانیکردن بە ئافرەتانەوە
- نابۆ توندوتیژی و هەڵاواردنی ڕەگەزی دژ بە ئافرەتان.
- بابکوژی هەڵاتووی ئافرەتان سزابدرێت .
- ئازادی بیروڕا هەوێنی هەموو ئازادییەکانە .
لەژێرهەموو دروشمێکدا دەبێت بنوسرێت
( کەمپینی نا بۆ بازرگانیکردن بەژنانەوە)
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
 
کۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنان ( Kvinna till Kvinna )
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر کاری هاوبه‌شی ڕێکخراوی ئامێز له کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌بواری کاروچالاکیه‌کانی ئافره‌تان له سوید
به‌هاوکاری هه‌ماگه‌نگی نێوان ( ماریا هاگبێری و ئاواز ده‌لێنی )
ماریا هاگبێری : ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کارگێڕی ڕێکخراوی ئافره‌تان بۆ ئاشتی( Kvinnor för fred)
به‌رپرسی تۆڕی به‌گژاچوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه ، کۆمه‌ڵناس ، نوسه‌روچالاکوان له بواری پرسه‌کانی ئافره‌تاندا .
ئاواز ده‌لێنی : دامه‌زرێنه‌رو به‌رپرسی ڕێکخراوی ئامێز بۆ په‌ره‌پێدانی تواناکانی کچان له سلێمانی
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کارگێڕی ڕێکخراوی ئافره‌تان بۆ ئاشتی له سوید (Kvinnor för fred )
ئه‌ندامی تۆڕی به‌گژاچونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه له سوید .
به‌په‌یوه‌ندی ئامێزوسوید توانرا پرۆژه‌یه‌کی هاوینه‌ی ڕۆشنبیری بۆ ئافره‌تانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له 2007 بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ئه‌نجام بدرێت به‌به‌شداری 500 ئافره‌تی ئه‌وشاره له چه‌ندخولێکدا وه‌ک خوله‌کانی درومان ، خولی زمانی ئینگلیزی ، کۆمپیته‌ر، وه‌رزش و له‌شڕێکی ، خولی فێربوونی شۆفێری تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان ، له گه‌ڵ چه‌ند سیمینارێک له‌م بوارانه‌دا .
 
یه‌که‌م : یاسای باری که‌سێتی له لایه‌ن دادوه‌ری گشتی ( ئه‌میره حه‌سه‌ن ) هەڵەبجە
 
دووهه‌م : ته‌ندروستی و پێناسه‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت له ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه تا 50 ساڵی .
سیمینارێک بو له‌لایه‌ن پسپۆری پزیشک له‌و بواره‌دا / هه‌ڵه‌بجه
 
سێ هه‌م : نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان و کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئافره‌ت . له‌لایه‌ن (سامان سیوه‌یلی ) کۆمه‌ڵناس و پسپۆر له‌بواری کێشه ده‌رونیه‌کان و به‌رپرسی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزان بۆ کێشه ده‌روونیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان F.A.C
به هه‌وڵ وکۆششی ئاواز ده‌لێنی دامه‌زرێنه‌رو به‌رپرسی ڕێکخراوی ئامێز توانرا بره‌وبدرێ به په‌یوه‌ندیه‌کانی ڕێکخراوی ئامێز له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ پرسه‌کانی ئافره‌تان له سوید ، وه‌ک ڕێکخراوی ئافره‌تان بۆ ئاشتی و تۆڕی به‌گژاچونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه له سوید ، که بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌کوردسانیش هاوکاری ڕێکخراوی ئامێز بکه‌ن بۆ به‌ره‌وپێش چوونی کار‌و چالاکیه‌کانی ڕێکخراوی ئامێز به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ، ئه‌ویش به دابین کردنی بودجه له لایه‌ن Kvinnor för Fred و به‌هاوکاری Forumsyd ی سویدی بۆ خولی سێ مانگی هاوینی 2007 و 2009 ، پاشان بۆ به‌رده‌وامی ڕێکخراوه‌که له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سوپاسمان بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی که هاوکاری ڕێکخراوه‌که‌ی کرد به‌دابین کردنی که‌لوپه‌لی ڕێکخراوه‌که‌و کرێی خانووی ساڵێک ، واتا له هاوینی 2009 تا هاوینی 2010 ، وه ئێستاش هه‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه کرێی ساڵێکی که‌ی بۆ ئامێز دابین کردوه ، به‌هیوای به‌رده‌وامی به‌ڕێزیان به هاوکاری کردنی ڕێکخراوی ئامێز.
کاری هاوبه‌شی نێوان ڕێکخراوی ئامێز‌و سوید ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وکارو په‌یوه‌ندیانه‌ی که به‌رپرسی ڕێکخراو ئه‌نجامی داون به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئافره‌تانی ئاشتی سویدی ( Kvinnor för Fred) که‌بریتین له‌چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک .
له‌وانه هاتنه‌وه‌ی ئه‌وگروپه سویدیه له‌مانگی 6 بۆ سلێمانی بۆ دانانی پلان بۆ گێڕانی سیمینار‌و وۆرکشۆپ له‌هه‌رسێ شاری هه‌ولێروسلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌رئاستی به‌رز ئه‌نجام ئه‌درێ به بانگهێشت کردنی پرۆفیسۆرێک و دکتۆرێکی سویدی له‌بواری نه‌خۆشیه‌کانی ئافره‌تاندا ، بڕیاروایه له 1/11/2010 له‌کوردستان ئه‌نجام بدرێ ، هاتنه‌وه‌ی وه‌فدی سویدی بۆ کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سوید و درێژه دانیان به سیمیناره‌که له ستۆکهۆڵم و لێکۆڵینه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامی سه‌فه‌ره‌که‌یان بۆ کوردستان.
سیمیناره‌که‌ی کوردستان له‌سه‌رئاستی به‌رزی کوردستان به‌ڕێوه ئه‌چێت وه‌ک په‌رله‌مان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، که‌له‌لایه‌ن ئه‌میره حسن وه‌ک داواکاری گشتی و ڤینۆس شه‌ماڵ له ڕێکخراوی Kurdish Human Rights Watch به‌سه‌رپرشتی و هاوکاری ڕێکخراوی ئامێز به‌ڕێوه ئه‌چێت .
به‌شێک له چالاکیه‌کانی ڕێکخراوی ئامێز بۆ په‌ره‌پێدانی تواناکانی کچان

کۆبونه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ، نێچیرڤان بارزانی کۆمیته‌ی کارگێڕی ڕێکخراوی ئامێز
له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئه‌حمه‌د مارایا هاگبێری ، ئاواز دالێنی

 
سەردانی شاندێکی سەفارەتی نەرویجی لە عەممان بۆ ڕێکخراوی ئامێز

خولی له‌شڕێکی و وه‌رزش
بەشداری کچان لە چالاکیەکانی ڕێکخراودا

سیمینارێک له‌لایه‌ن تۆڕی به‌گژاچونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه بۆ ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان و ژنان وخوشکان له سلێمانی


هۆشیارکردنەوەی کچان لەمافەکانیان لەلایەن بەرپرسی ڕێکخراوەوە

سیمینارێک له‌لایه‌ن سامان سیوه‌یلی سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان وکاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئافره‌ت / هه‌ڵه‌بجه


چالاکیه‌کانی ڕێکخراوی ئامێز له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
 
چالاکیەکانی ڕێکخراوی ئامێز هەڵەبجەی شەهید هاوینی 2011

خولی چنین
سەیرانی ڕێکخراوی ئامێز بۆ هاوار لە دەڤەری هەڵەبجە هاوینی 2011

سیمینارێک له‌لایه‌ن دادوه‌ری گشتی و یاسا ناس ئه‌میره حه‌سه‌ن له‌باره‌ی یاسای باری که‌سێتی / هه‌ڵه‌بجه


خولی فێربوونی دروومان سه‌یرانی ئافره‌تان وژنانی به‌شداربووی خوله‌کانی ڕێکخراوی ئامێز/ هه‌ڵه‌بجه

خولی فێربوونی شۆفێری تایبه‌ت به ئافره‌تان هه‌ڵه‌بجه هاوینی 2007

چالاکیه‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانی ڕێکخراوی ئامێز له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له سوید‌و دروست کردنی تۆڕی په‌یوه‌ندی له نێوان کوردستان و سوید

Sundsvall , Sweden

Uppsalla , Sweden Laholm, Sweden

Tibbe, Awaz, Bibbi Awaz & Nawal Al.sadawi
(Kvinnor för Fred)
|