نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
بڕیاری 1325 ی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی
31 ئۆکتۆبه‌ری 2000
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
به هه‌ست کردن و پێداگری ووڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له ڕۆڵی ئافره‌ت له به‌شداریکردنی له بڕیاردان له گشت ئاسته‌کانی نێو‌خۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی داموده‌زگا چالاکه‌کاندا ....
وه‌گه‌ڕخستنی 1325
پێنج ڕێکخراوی ئافره‌تان له هاوکاریدا بۆ به‌دیهێنانی بڕیاری 1325 ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
- یه‌کگرتوی ئافره‌تانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و ئازادی
Internationella kvinnofِrbundet fِr fred och frihet
info@ikff.se
www.ikff.se
- ئافره‌تان له پێناو ئاشتیدا Kvinnor fِr fred
kff@telia.com
www.kvinnorforfred.se
08-6679727
- ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆچبه‌ران
Riksfِrbundet internationella Fِreningar
fِr invandrarkvinnor
s.riffi@telia.com
302189-08
- ئافره‌تانی سویدی دژ به توندوتیژی
08-4536800 Sveriges Ekumeniska Kvinnorهd
info@skr.se
www.skr.org
- فۆندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ڕۆڵی ئافره‌تان / سوید
UNIFEM Sverige
346104-08
info@unifem.se
www.unifem.se
- به هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی لۆبی ئافره‌تانی سویدی
I samarbete med , Sveriges kvinnoloby, 08-7029888
skl@sverigeskvinnolobby.se
www.sverigeskvinnolobby.se
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
بڕیاری 1325 ی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی
31 ئۆکتۆبه‌ری 2000
- بڕیاره‌کانی 1261 ی له 25 ئۆگه‌ستی 1999 ، 1265 ی 17 سێپته‌مبه‌ر 1999 و 1296 ی 19ئه‌پریل 2000 و 1314 ی 11 ئۆگه‌ستی 2000 .
بڵاوکراوه‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه که‌له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ مێدیاکان له‌و کاته‌دا بڵاوکرایه‌وه له پێناو مافه‌کانی ئافره‌ت و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تیدا له 8 ی مارسی 2000 که ناسراوه به‌ڕۆژی ئافره‌تانی جیهان (A/52/681)
- پشت به‌ستن و پابه‌ند بوون به‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی که له په‌یمانی پێکین ناسراو به ( A/52/231) هاتووه
پابه‌ندبوون به‌وبه‌ڵگه نامه‌یه‌ی کۆبونه‌وه‌ی کۆتایی خولی نائاسایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له خولی بیست و سێ دا (ئافره‌ت له ساڵی 2000 یه‌کسانی نێوان هه‌ردوڕه‌گه‌ز ) .
په‌ره‌پێدان و پێشکه‌وتنی ئاشتی له سه‌ده‌ی 21 دا به‌تایبه‌تی و پابه‌ندبون به پرسه‌کانی ئافره‌ت و ململانێی چه‌کداری .
- ئاماژه و پشت به‌ستن به‌جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان که ده‌ڵێ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی
- ئه‌وترس ودڵه ڕاوکێ یه‌ی که ڕوبه‌ڕوی دانیشتوانی سیڤیل و به‌تایبه‌تی ئافره‌تان و منداڵان که زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و توێژه‌ی کۆمه‌ڵن که ده‌بنه ئامانجی ناکۆکیه‌کان ، کاتێک که هاووڵاتیانی سڤیل ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌وپه‌رته‌وازه ده‌بن و ده‌بنه ئامانجێک بۆ جه‌نگاوه‌ر و چه‌کداره‌کان ئه‌و کات ئه‌نجومه‌نی ئاسایش د‌رک به نرخی ئاشتی هه‌میشه‌یی ده‌کات .
- دڵنیا له‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی که ئافره‌ت ئه‌یبینێ له ڕێگه گرتنی ناکۆکیه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی و
بنیات نانی ئاشتی و جه‌ختکردن له‌سه‌ر ڕۆڵی گرنگی به به‌شداریه‌کی یه‌کسانی له به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ڕۆڵی زیاتری بدرێتێ له دروستکردنی بڕیاردا بۆ چاره‌سه‌رکردن و ڕاگرتنی ناکۆکیه‌کان .
جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ند بوونی لایه‌نه ناکۆکه‌کان له‌سه‌رلابردنی مین وهه‌ڵمه‌تی هوشیار کردنه‌وه و ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێکانیان .
- په‌رۆش بوون بۆ به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی ڕه‌گه‌زی له پاراستنی ئاشتیدا ، وه بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش به هه‌ندوه‌رگرتن و په‌یوه‌ست بوون به بڕیاری ( ویندهۆکی نامیبی ) بۆ پێکه‌وه‌لکاندنی دیدگا ڕه‌گه‌زیه‌کان و پاڵپشتکردنی له ئه‌رکه دوور مه‌وداکانی ئاشتی
- دانپێدانان به‌گرنگی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که سه‌رۆک بۆ مێدیاکان ئاشکرای کرد له 8 ی مارسی 2000 دا بۆ ڕاهێنانی هه‌موو تاکه‌کانی پاراستنی ئاشتی و دابینکردنی پێوتستیه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌تی مافه‌کانی ئافره‌تان و منداڵان له کاتی هه‌ر ناکۆکیه‌ک بۆ تێگه‌یشتن له پاشماوه‌ی ناکۆکیه چه‌کداریه‌کان و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئافره‌تان و کچان وه ئاماده‌کاری خولی خۆپاراستن بۆیان ، وه به‌شداری ته‌واویان له پرۆسه‌ی ئاشتی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی .
که زۆربه‌ی ململانێ و ناکۆکیه‌کانی شه‌ڕی چه‌کداری کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئافره‌تان و کچان به‌جێهێشتووه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
1. داواکردن له ووڵاتانی ئه‌ندام بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی به‌شداری چالاکانه‌ی ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌کانی بڕیاردان له نێو‌خۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌گرتنه‌به‌ری میکانیزمی پێویست بۆڕێگه‌گرتن و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکان .
2. داوا له سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بکرێت کاری ستراتیجی ( A/49/587/49/587) که داوای زیادکردنی ڕۆڵی ئافره‌ت بکرێت له‌و بڕیارانه‌ی که ده‌درێت سه‌باره‌ت به ململانیه‌کان و به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی.
3. داوا له سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بکرێت بۆ دامه‌زراندنی ئافره‌تانی زیاتر وه‌ک نوێنه‌ر و ناوبژیوان داوا له ووڵاتانی ئه‌ندام بکرێ بۆ ناردنی ناوی هه‌ڵبژێردراویان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
4. هه‌روه‌ها داوا له سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بکرێت بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به ڕۆڵی ئافره‌تان و به‌شداری پێکردنیان له‌و بوا‌رانه‌دا که‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ڕۆڵی زیاتری تێداده‌بینێت به‌تایبه‌تی چاودێرانی سه‌ربازی و پۆلیسی سیڤیل و پسپۆڕ له بواره‌کانی مافی مرۆڤ .
5. ده‌ربڕین و خۆئاماده‌کردن و په‌یوه‌ست بوون به پێکه‌وه‌به‌ستنی دیدگاکانی ڕه‌گه‌زی له بواری پاراستنی ئاشتیدا و داوا بکرێ له سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ دڵنیا بوون به‌مه‌رجێ گونجاو بێت له به‌ڕه‌چاوکردنی مه‌رزای کاره‌که
6. داوا له سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بکرێت که زانیاری و که‌لوپه‌لی مه‌شق دابین بکات بۆ ووڵاتانی ئه‌ندام بۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر پاراستنی ئافره‌تان ، وه گرنگی دان به‌به‌شداری پێکردنی ئافره‌ت له بواره‌کانی پاراستنی ئاشتی و هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ بنیاتی ئاشتی . داواکردنی ووڵاتانی ئه‌ندام به‌مه‌به‌ستی ڕاهێنان و هوشیارکردنه‌وه له بواره‌کانی نه‌خۆشی ئایدز ، به‌رنامه‌ی ڕاهێنانی بۆ که‌سانی پۆلیسی سه‌ربازی و سیڤیل بۆ ئاماده‌کاری له‌وکاره ، وه داوابکرێ له سکرتێری گشتی که فه‌رمانبه‌ره مه‌ده‌نیه‌کان که به‌شدارن له کرداری پاراستنی ئاشتی ده‌بێت ئه‌و ڕاهێنانه ئه‌نجام بده‌ن .
7. داوا له ووڵاتانی ئه‌ندام بکرێ هاوکاریه مادی و ته‌کنیکی و لۆجیستیه‌کانیان زیاد بکه‌ن بۆ مه‌به‌ستی خوله‌کانی فێرکردن ، بۆ هاوکاریه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له بواره‌کانی په‌نابه‌ری و منداڵ و ئۆرگانه‌کانی تردا .
8. له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌کی په‌یوه‌ندار پێویسته بۆ موفاوه‌زات کردن له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌کانی ئاشتی و جێبه‌جێ کردنی ئه‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بکات ؛
آ. بۆ ئافره‌تان و کچان ده‌بێت پێویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانیانی وه‌ک گه‌ڕانه‌وه بۆ ووڵات و دوباره نیشته‌جێکردن و ئاماده‌کاری و دروستکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی پاش جه‌نگ دابین بکرێن .
ب. ئاماده‌کاری بکرێت بۆ یارمه‌تیدانی کۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی نێوخۆ و ده‌ست پێشخه‌ری بۆ ئاشتی و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکان و به‌شداریه‌کی به‌رچاوی ئافره‌تان له په‌یمان نامه‌کانی ئاشتیدا .
ج. ئاماده‌کاری بۆ ڕێزگرتن له داخوازیه‌کان و پاراستنی ئافره‌تان و کچان له بواره‌کانی مافی مرۆڤ ، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستوره‌وه به‌نده وه‌ک یاسای هه‌ڵبژاردن ، پۆلیس ، دادگا .
9. داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی ململانیه چه‌کداره‌کان بکرێ که ڕێز له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی بگرن سه‌باره‌ت مافه‌کانی ئافره‌تان و کچان و پابه‌ند بوون به ڕێکه‌وتن نامه‌ی جنێفی ساڵی 1949 ، وه پرۆتۆکۆله‌کانی 1971 و ڕێکه‌وتن نامه‌ی په‌نابه‌ری 1951 له‌گه‌ڵ ساڵی 1967 ،وه 1979 ڕێکه‌وتن نامه‌ی هه‌موو جیاوازیه‌کی ڕه‌گه‌زی دژ ئافره‌تان و پرۆتۆکۆلی هاوپێچ له 199 وه ڕێکه‌وتن نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی مافی منداڵ ساڵی 1989 و پرۆتۆکۆلی 25 مایۆ 2000 وه چاوخشان به یاسای دادوه‌ری په‌یوه‌ندار به‌یاسای بنه‌ڕه‌تی ڕۆما ( دادگای تاوانی جیهانی )
10. داوا له هه‌موو لایه‌نی په‌یوه‌ندار به ململانیه چه‌کداریه‌کان بکرێ که پابه‌ند بن به پاراستنی ئافره‌تان و کچان له ده‌ست درێژی و توندوتیژی سێکسی و جۆره‌کانی تری توندوتیژی له کاتی ململانێ چه‌کداریه‌کاندا .
11. جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر هه‌موو ووڵاتان که‌ده‌رباز بوون نیه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی پێشێلکاری دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن ، چ تاک بێت یان کۆمه‌ڵ که تۆمه‌تبار بن به کۆمه‌ڵ کوژی و تاوانی جه‌نگ و دژبه‌مرۆڤایه‌تی وه ئه‌و تاوانانه‌ش که په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ده‌ست درێژی سێکسیه‌وه ، وه یاهه‌رشێوه‌ی تری تاوان دژ به ئافره‌تان و کچان ، وه ئه‌و جۆره تاوان و تاوانبارانه به هیچ شێوه‌یه‌ک لێبوردن نایانگرێته‌وه .
12. داوا له‌هه‌موو لایه‌نی په‌یوه‌ندار به ململانیه چه‌کداره‌کان ده‌کرێ که ئه‌بێت ڕێز له په‌ناهنده‌وشوێنی په‌ناهده‌کان بگیرێ به شێوازێکی شارستانی مرۆیی ، دڵنیا کردنه‌وه‌ی ئافره‌تان و کچان به‌لای که‌مه‌وه له‌و شوێنانه‌ی که تیایدا ده‌ژین . ئاماژه کردن به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی 1208 له 19 نۆڤه‌مبه‌ری 1998 وه 1296 له 19 ئه‌پریلی 2000
13. داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان ده‌کرێت بۆ پلان دانان بۆ داماڵینی چه‌ک و ئاسایی کردنه‌وه‌ی باره‌که و دابین کردنی پێویستیه جۆراوجۆره‌کانی ڕه‌گه‌زی مێینه‌ونێرینه ، وه له به‌رچاوگرتنی بارودۆخی گیراوه‌کانی جه‌نگ
14. سه‌لماندنی سه‌رله‌نوێی ئاماده‌کاری بڕیاری ئه‌نجومه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر به‌پێی ماده‌ی 41 له‌په‌یڕه‌وی ناخۆی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ، به‌له‌به‌ر‌چاوگرتنی ئه‌وکاریگه‌رانه‌ی که به‌سه‌ر دانیشتوانی سیڤیلدا هاتوون ، وه به ڕه‌چاوکردن و ڕێزلێنانی ئافره‌تان و کچان ، وه به له‌به‌رچاوگرتنی هۆکاره مرۆییه‌کان .
15. ده‌ربڕین و خۆئاماده‌کاری بۆ ئاسوده‌یی و دڵنیایی بوون و ره‌چاوکدنی کێشه مرۆییه‌کان و مافه‌کانی ئافره‌ت ئه‌ویش له ڕێگای ڕاوێژکردن له گه‌ڵ لایه‌نه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی ئافره‌تان .
16. داوا ده‌کرێ له سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان که خوێندنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر پاشماوه‌کانی ئه‌و ململانیه چه‌کداریانه‌له‌سه‌رئافره‌تان و کچان و ڕۆڵی ئافره‌تان له بنیادنانی ئاشتی و ڕۆڵیان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکرێ ، وه داواده‌کرێ که سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ڕاپۆرتێک بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕه‌وانه‌بکات سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کان و ئاگادارکردنی هه‌موو ووڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له ڕاپۆرته‌که.
17. داواکردن له سکرتێری گشتی له‌کاتی ناردنی ڕاپۆرته‌که‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵ و کارانه له به‌رچاوبگیرێ که‌نراوه بۆ پاراستنی ئاشتی له‌لایه‌ن ئه‌وتیمانه‌ی کاریان بۆ ئه‌ومه‌به‌سته کردووه ، وه به لایه‌نه‌کانی ئافره‌تان و کچانیشه‌وه .
18. بڕیاره به‌رده‌وامی بدرێت به به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌م پرسه .
ئه‌گه‌ر هات و ئافره‌ت ڕۆڵی ته‌واوی له یه‌کسانیدا گێڕا ئه‌وکات ئه‌توانین بنیاتی
ئاشتی هه‌میشه‌یی له پێناو گه‌شه‌سه‌ندن و چۆنێتی سه‌رۆکایه‌تی کۆمه‌ڵ و مافی مرۆڤ و یه‌کسانی بکه‌ین
کوفی عه‌نان
سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
1997 - 2006
وه‌رگێڕانی له سویدیه‌وه بۆ کوردی کەمال ده‌لێنی